Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile
Saman Salih Faraj

@samansallih_82

ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەر له‌ بواری سیاسه‌تی گشتی
Journalist and Public Policy Researcher

ID: 826714360022183936

linkhttps://samansalih.wordpress.com calendar_today01-02-2017 08:50:37

4,4K Tweet

1,1K Followers

574 Following

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

بێدەنگکردنی باکووری کوردستان لەلایەن عەبدوڵڵا ئاشەوان، زیانێکی گەورەیە بۆ کورد و خزمەتێکی گەورەیە بە دەوڵەتی تورک.

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

یەک لە وانە گرنگەکانی ڕۆژاوا پێی وتین کە، دەبێت بە دڵ و گیان، هەروەک چاومان باشووری کوردستان کە هەرێمی کوردستان بەشێکییەتی، وەک گلێنەی چاو و ڕەگی ژیان و نامووسمان بیپارێزین. خودایە ئەم زەویە پیرۆزە، بپارێزیت

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

ئابڕووچونەکانی دوورگەی ئیبستین، تەنها لادانی ڕەفتاریی مرۆڤ دەرناخات، بەڵکو نیشانەیەکی دیاری جێبەجێکردنی هێزە بە دوور لە ئەخلاق و چاودێریی. شیکردنەوەی ئیبستین، پێویستی بە قوڵبوونەوەی زیاترە، بە تایبەت لە تێگەیشتن لە "ژن و منداڵ" کە دوو قوربانیی سەرەکین لە تاوانەکاندا.

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

بەڕێوەبردنی پانێڵی "گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاییندەی کوردستان" لە مەڵبەندی كوردۆلۆجی زانكۆی سلێمانی kurdology.univsul.edu.iq/event/2026/02/…

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

هەر سیاسەتێکی گشتیی لە هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییە حیزبیەکان ( بازرگانی و پشک و ڕای سەرۆک) ڕەچاونەکات، توشی بەربەست یان شکستدەبێت. لە ڕابردودا تواناسازیی و لەئێستاشدا پرۆژەی ڕووناکیی دوو نمونەی زیندون. ئەمە سەرباری ئەوەی سیستەمەکە توانای خۆ چاککردنی نییە، ئەوەش کێشەیەکی

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

پێكهێنانی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسییەكان، هەوڵێكی خراپە بەئاراستەی پەراوێزخستنی هەمیشەیی دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

ئەوەی ئەرکی سەرەکیی و عەقڵانیی هەر مرۆڤێکی خەباتکاری کوردە، کارکردنە بۆ ئەوەی زمانی دایک ببێتە زمانی دەوڵەت، ئەم هۆشیارییە لە تێڕوانینمان بۆ زمان تەنها وەک میراتێکی کولتووری، دەمانبات بۆ تێڕوانین بۆ زمان وەک شارستانییەت.

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

تەنها ڕۆژێک لەدوای ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، هەژمارکردنی نمرەی وانەی کوردی لە کۆتایی ساڵدا کردۆتە ئارەزوومەندانە، ئەمە سیاسەتێکی هەڵەیەو بێ نرخکردنی زمانی دایکە.

Saman Salih Faraj (@samansallih_82) 's Twitter Profile Photo

مامۆستا هێمن: دوای نەجات بۆ ئاوەدانی و خۆشیی خابوورە وڵات کۆمەڵێکی چاک و پاک و ڕاست و وردبینم دەوێ