Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile
Kurdinus

@kurdi_nus

کوردین، با بە کوردی بنووسین

ID: 1484126537712549893

linkhttp://Instagram.com/Kurdinus calendar_today20-01-2022 11:32:06

2,2K Tweet

2,2K Followers

0 Following

Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

شیرین گیان، دڵتەنگم شەودێزی خەیاڵم دەنێرم، سواری به و وەرەوه... #جەلال_مەلەکشا

شیرین گیان،
دڵتەنگم
شەودێزی خەیاڵم دەنێرم،
سواری به و وەرەوه...

#جەلال_مەلەکشا
Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

تا ئەوینت ئابلۆقەی گیانی نەدابووم سەربەست نەبووم تا لە چاوتا نوقم نەبووم باران لە دڵما داینەکرد...

تا ئەوینت
ئابلۆقەی گیانی نەدابووم
سەربەست نەبووم
تا لە چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما داینەکرد...
Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

نەفامتر و هیچتر لەو کەسانە نییە سەبارەت بە کێشەکانی کۆمەڵگەی کورد، بە زمانێکی دیکە دەنووسن. ئەگەر مەبەست وردبوونەوە لە کێشەکەیە، دەی هەموو کوردی دەزانین و بە کوردی بنووسە. ئەگەریش حەزت لە کلکەسووتە و ماستاوچێتییە، دەی بە هەر زمانێک دەنووسی هەر لە کێشە و دیاردەکانی ئەوانیش بنووسە!

Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

ڕاستە لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە ناکرێ کەسێکمان پێ کورد نەبێ، هەرچیش بکا. بەڵام وەک نەتەوە، پێوەر و پێناسەی سەرەکی زمانە و ئەوپەڕی نەوەیەک، دوو نەوە پاش نەمانی زمان، هەستی نەتەوایەتیش نامێنێ. ئیدی ناهەق نییە کوردی‌نەنووسەکانت پێ کورد نەبێ، چون ئێستاش نا، چارەنووسی داهاتوویان ئەمەیە.

Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

بەیانی لە سەفی نان لەگەڵ دراوسێکەی شەڕی کردووە؛ ئۆتۆمبیلەکەی بێنزینی هەیە و کەچی نیوەڕۆ سێ سەعات چووەتە سەفەوە؛ ئێوارە چووە هەرچی دەستی کەوتووە لە ڕۆن و برنج و تەماتە و پەتاتە ئەمباری کردووە، بەڵام... شەوێ لە ئینستاگرام بۆ خۆشیرن‌کردن، خەڵک بانگهێشت دەکا «وەرنە کوردستان، ئەمنە!»

Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر

هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

وێنە-ڕۆژژمێرەکانی مانگی پووشپەڕ لە کەناڵی تێلێگرامی کوردینووس بەردەستن. Telegram.me/Kurdinus

وێنە-ڕۆژژمێرەکانی مانگی پووشپەڕ لە کەناڵی تێلێگرامی کوردینووس بەردەستن.
Telegram.me/Kurdinus
Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

کوا شەنگەسوار کە درەوشانەوەی پەڕی سەری ئەسپی چاوێک بخاتە بیری تلووعێ... #سوارە_ئیلخانیزادە

Kurdinus (@kurdi_nus) 's Twitter Profile Photo

ئەو بەتەنیا بۆ گـوڵی سەر مێزی بادەی تـۆی ئەوێ ھەرکە جارێ بۆنی کردی جا گوڵێکی نوێی ئەوەێ ئەو گوڵی بـۆ مـێزی بـادە و پۆکەر و یـاری ئەوێ واتە تۆی بـۆ تێـپەڕیـنـی کــاتـی بـێـزاریـی ئەوێ من گـوڵـم بـۆ تـۆوی بـاخی ژیـن و دڵـداری ئەوێ یانی مـن تۆم بۆ ئەوینی عـومری یەکجاری ئەوێ #هەردی