Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile
Adil Kerimi

@kerimiadil

ڕاوێژکارێک لە کوردستانەوە
/Dr.Adel Karimi

ڕێگای ئێمە تێکۆشان بۆ بەختەوەری مرۆڤە لە جیهانژینی خۆیدا

ID: 1763317357441626112

calendar_today29-02-2024 21:37:12

36 Tweet

18 Followers

22 Following

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

تاکی دیاسپۆرای کوردستانی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جیهانژینی کوردستاندا نییە. بە ئاگامەندی لەم بابەتە دەتوانێ دەوری خۆی لە هەوڵ بۆ سازکردنەوەی ئەم پەیوەندییە لە ڕێڕەوی چالاکیی بەکۆمەڵەوە بگێڕێت.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

پرسیارێکی گرنگ بۆچی هەندێ لە خوێندەوارانی کورد لە تێۆرییەکی تایبەت ئەو بەشەی هەڵئەبژێرن وا خەسارەکەی بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە؟

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

لە کوردانی دیاسپۆرا داوا ئەکەم لە نۆستالۆژیا و لێکدانەوەی سۆزدارانە و تەمتومانی زەینیی خۆیانەوە لەسەر کوردستان شرۆڤە نەکەن و بڕیار مەدەن. زەحمەت بکێشن ئەرکی خۆتان وەکوو تاکێکی کورد لە تاراوگە بە جێ بێنن.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

تێگەیشتن لە " کوردبوون"، پێش تێۆری و شیکاری، پێویستی بە ئەزموونی ژیانە. ئەگەر لەم ئەزموونە داببڕێی، تێگەیشتن لێڵ دەبێت. تێۆرییەکانیش هێندەی تر سەرت لێ ئەشێوێنن.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگدانەوەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و شێوەی هەڵسوکەوتی ئێمەن. با ڕەوتێکی تر بهێنینە گۆڕێ. بوێریی ئەوەمان هەبێ، ڕاشکاوانە هەڵێنجانی خۆمان لێرەدا هاوبەش بکەین. تکایە وەڵام بدەنەوە. پرسیار؛ چ " ...یسم"ێک دەتوانێ نوێنەرایەتیی کوردستان بکات؟

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

گەورەترین خەساری دەستەبژێری کورد گیرۆدەبوونە بە ئەقڵییەتی خێڵەکی. شێوەزار/ئایین و ئایینزا/ناوچە/ لایەنی سیاسیی تایبەت لە دژی لایەنەکانی تردا بەرز دەکرێتەوە. ئەگەر لە ڕاوێژتاندا پێوەرتان کوردستان نەبێ، خۆتان بە پێی خۆتان دەڕۆنە ناو زبڵدانی مێژووەوە.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

پێکەوە باشتر تێئەگەین. کاتێ دەتوانین پێکەوە تێبگەین ، ڕێژەیی پێگەیشتبێتین. خۆویستی، پابەستەیی بە فڵانە کەس و...، وەهمی گەورەیی و فرەزانین ناهێڵن کەسایەتیی تاکەکان پەروەردە ببن و پێبگەن. منداڵبازاڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەنگدانەوەی ئەو خەسارەیە.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

یەکەم مەرج بۆ ئاکادێمیسیەنی کورد بۆ ئەوەی هەڵگری نازناوی کوردستانی بێت ئەوەیە؛ زانستی خۆی بە زمانی کوردی بخاتە خزمەت تاک‌بەتاکی کۆمەڵگاکەی خۆیەوە. با هەر کەس لە بواری خۆیدا ئەرکی خۆی بە جێ بێنێ، ئینجا لە بەشەکانی تردا دەتوانێ هاوکار بێت. بەم پێیە من لە یەکەم هەنگاودا ڕاوێژکارم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەمەقڕەی پڕخەسار بەردەوامە. تا ئاستی منداڵێکی دە ساڵان دادەبەزین. بەداخەوە خوێندەوارەکان خرابترن. ئەوە لە بێ پڕۆژەیی و بێ بەرنامەییدایە. با خۆمان لە پڕۆژەی هەردم باشتردا ببینینەوە، ئینجا تێدەگەین کاتمان بۆ هەڵشاخان بە یەکتردا نامێنێ.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

دژکردەوەی سۆزدارانە بگۆڕدرێت بە کردەوەی ژیرانە. ئەمە خاڵی وەرچەرخانی زەین و دەروونی تاک و نەتەوەیە بۆ ئەوەی دامەزرێنەر بین. نەک لە دوای ڕووداوەکانەوە و چاو لە داهاتووی نادیار هەنگاو هەڵێنین. .

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

لە Xدا هەڵوێست گرتنی ڕاشکاوانە زۆرتر سەرنجی ڕاکێشاوە. ئەو سەرنجانە لە شوێن چی ئەگەڕێن؟

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

لە هەلومەرجی بۆنە و ئاهەنگەکان زۆر هەستیارن. پێویستە لەسەریان خوێندنەوەی کوردستانی بەهێز بکەین و پەرە پێ بدەین.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

هەر کەس لە خۆی و ئەگەر توانیمان پێکەوە لە خۆمان پرسیار بکەین. ئەرێ ئێمە خەریکی چین؟ بێ پڕۆژەیی کوشتوومانی و وا ئەزانین بە دەمەقڕەی ناو تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان ئەرکی خۆمان بە جێ دێنین! دەبێ چی بکەین؟؟؟؟؟ تکایە وەڵام بدەنەوە.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

زۆر جار لێرەدا دەیبینم باسی #وۆکیزم دەکرێت. وەکچۆن پێویستە پەیوەندیی هەر بابەتێکی هزری و زانستی لەگەڵ کوردستاندا ڕوون بکەینەوە، تکایە لایەنگرانی ئەم ڕوانگەیە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە. پەیوەندیی #وۆکیزم بە کوردستانەوە چییە؟

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

نەورۆزی کوردستان، لە کوردستان و کوردستانیان پیرۆز بێت. ئێمە هێماکانمان دەپارێزین. ئەوان بەرد بە بەردی بنچینەی کوردستانن. ژن، ژینگە، چین و توێژە جیاوازەکان لە نەورۆزدا یەک دەگرنەوە.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

یەکەم مەرج بۆ ئاکادێمیسیەنی کورد بۆ ئەوەی هەڵگری نازناوی کوردستانی بێت ئەوەیە؛ زانستی خۆی بە زمانی کوردی بخاتە خزمەت تاک‌بەتاکی کۆمەڵگاکەی خۆیەوە. با هەر کەس لە بواری خۆیدا ئەرکی خۆی بە جێ بێنێ، ئینجا لە بەشەکانی تردا دەتوانێ هاوکار بێت. instagram.com/reel/C4pmcPCuQ…

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

کاریگەریی هونەرمەندێکی ڕەسەن، بەو واتا کە لە سەر بنجی ناسنامەی خۆی ڕواوە، هەموو ئاکادێمیسیەنی هەڵکەنراو لە ناسنامە و تووشبوو بە وەهمی لۆگۆس دێنێت. مامۆستا عەلی زەندی بە جەستە کۆچی دوایی کرد، بەڵام هونەرەکەی بووە بە بەشێ لە دەروونمان.

چەپی! نوێ! بۆ چەم. نە چەپە، بۆ ئەوەی لە فەلسەفەی ڕزگاریخوازانەی دەستی هەڵگرتووە. نە نوێیە، بۆ ئەوەی گەڕانەوە بۆ خێڵەکی بوونە. با بە کایەی وشەکان خۆڵ لە چاوی خەڵک نەکەن. هەرچەند نووسیم بۆ چەم، ئەوان فێری وشکەمەلەن.

Adil Kerimi (@kerimiadil) 's Twitter Profile Photo

Join me on KCEX KCEX to enjoy the lowest fees in the market, free withdrawals, and up to 1000 USDT in futures bonuses! Use my invitation code QOOVTQ and click here to sign up now: kcex.com/register?invit…