جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile
جوانڕۆ

@sanaw85

هەمیشە دڵم لای ونبووەکانە.
ئێستەتیکێک کە هەمووپەسن بێت من لێی تۆراوم.

ID: 236527510

calendar_today10-01-2011 20:03:02

9,9K Tweet

1,1K Followers

740 Following

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

چوخت. بۆ کاتی کایە یان قومار بەکار دێت. کایەکەر کە کۆینز یان سککەی پێ نامێنێت و ئەیدۆڕێنێت ئەڵێن: چوخت بوو! بۆ خۆم هیچ وشەیەکی تورکی نازانم. لێ شیمانەم وایە کە لە تورکی و لە سەردەمی عوسمانیدا وەرگیراوە ئەگینا ئێرە تورکی لێ نەژیاوە. #وشەی_وەرگیراو

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

چەنێ بەزەییم تێ پێتاندا دارودەستەی پەکەکە و ... ئێوە هێشتە نەهاتوونەتە نێو شار خەریکن خەڵک بەگژی یەکدا ئەدەن؟ چ جیاوازییەک لەنێوان توندڕەوێکی سەلەفی و ئێوەدا هەیە؟ مرۆڤێکی پێ نەگیشتوو و کاڵفام کە ج.ا بوواری ڕەخساندووە لار بدوێ ئێوە تەمێی دەکەن؟ جێی بەزەیین!!

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

سەرت شۆڕ کە ملت کەچ کە چاو مەگێڕە بۆ ئەستێرە و مانگ و خوا ئەوەی بستێک خاکی نەبێ خوا و ئەستێرە و مانگی کوا؟! #پەشێو #کوردی_ئێراقی #کوردی_ئێرانی

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

پڕیکلس بیرمەندی یۆنانی 500 ساڵ پێش زایین ئەڵێ: مرۆڤێ نەپەرژێنێتە سەر بابەتی سیاسی شیاوی ئاوەڵناو(صفت)ی شارۆمەندی بێ ئازاری نییە! خۆراوا و بنچینەی ژیاری لەسەر بیرمەندانی یۆنانی دانراوە و بۆ خۆیان سەربەخۆن. جا سەنگاندنی ئەقڵییەتی کورد لە وێژەکەیدا: "نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب"

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

بۆ بەردەنگی تایبەت! لە "کُردپرس" وەدەرکەوە تا ڕۆژێ پەنجەت بۆ ڕانەکێشم و لەنێو ئاپۆرای خەڵک پێت نەڵێم: جاش! بڕۆ حەماڵی بکە کێشەی چییە؟

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

هیوادارم پەیامەکەی ئیمرالی نەبووبێتە بەفیڕۆچوونی 11 هەزار خوێنی چاکترین ڕۆڵەکانمان لە ڕۆژاوا. واژۆی"الجمهوریة العربیة السوریة" #تیرۆریست_جەولانی

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

بەس چاو بۆ کاردانەوەی ئیلامی و کرماشانی دەگێڕم. هەموو ڕۆژهەڵات بە لایەک و پایتەخت (کرماشان) بە لایە تر! #ئورمییە #کرماشان #ئیلام #ڕۆژهەڵات 👀

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

بۆ کچێکی کاڵ لە دوورەوە ناوت بیستووم ناشارەزا خۆشت ویستووم! .. نەتناسیوم! بڕوا بکە نەتناسیوم ئەو جیهانەی تۆ دەتەوێ هەرگیز لای من دەست ناکەوێ .. جیهانی من هەمووی خەمە زەردەخەنەی ئێجگار کەمە دوور بە لە من، لە ژینی من، لە چاوانی بەدبینی من. "جا بە دەنگی سابیر موحەمەد" #پەشێو

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

"باشترین 10 هۆکار بۆ خوێندنەوەی ڕۆمان"❌ بۆ ڕێزمانی کوردی دەگێڕی(گێڕان: چەوت‌کردن) جەنابی نووسەر و وەرگێڕ؟ زۆر سادە: 10 هۆکاری باش بۆ خوێندنەوەی ڕۆمان. ✅ #زمانی_کوردی

"باشترین 10 هۆکار بۆ خوێندنەوەی ڕۆمان"❌

بۆ ڕێزمانی کوردی دەگێڕی(گێڕان: چەوت‌کردن) جەنابی نووسەر و وەرگێڕ؟

زۆر سادە:
10 هۆکاری باش بۆ خوێندنەوەی ڕۆمان. ✅

#زمانی_کوردی
جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

ئۆخەی کە نەما باوی خەیاڵی خاڵی مەیگێڕی دەبینمەوە بە بادەی ئاڵی گێرەی ڕەمەزان‌بەربوو ئەوا جێژن هات دەمبێنی لە دەم گا و کەران داماڵی #خەیام #هەژار

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

کوردستانیان عزیز آب زرینه‌رود رو نباید مفت در اختیار چماق‌به‌دستان قرار دهیم. بوکانیها باید از اصفهانیها درس بگیرید. #ورمێ #زرینەرود #بۆکان

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

میمیم 70 ساڵیەتی و یەک وشە فارسی نازانێ! (یەک وشە). لەگەڵ خوشکی بچووکم سەیری "سریاڵی ستایش" دەکەن. زَکی! یانی چی؟ خوشکم: گوێڎ پێوێ! جا ڕێک ئەیپێکێ.😀

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

هەبووە سمەسای گوێتان بچنێ؟ هەنێ جاریش ڤەکیۆم‌کلینێرەکەتان(گەسکی کارەبایی)؟ #سمەسا: کون سمەساچنین: پڕبوونەوە، کپ‌وونەوە. #وشەی_لەبیرکراو

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

"انسانیت" ئەو وشەیە لەنێو کوردەواریدا کە زۆر زۆر لێی قەڵس و بێزارم. وەک بڵێی کورد مرۆڤ نەبێت! #انسانیت #خۆڵ_لە_چاو_کردن #خاپاندن

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

ئەم کۆپلە لەبەر خۆت بڵێرەوە: "دەمی ڕاپەڕینە، دەمی ڕاپەڕین، هەتا کەی بە سستی بە پەستی بژین..." کاتی خۆی ڕەوڵی (آهنگران)ی دەگێڕا و بە هۆی هونەرەکەیەوە زۆر کەس چوونە ڕیزی خەباتەوە... پیری ئاقیبەت شەڕ. #ڕەخنەی_بونیاتنەر #شجریان #ڕەزازی

جوانڕۆ (@sanaw85) 's Twitter Profile Photo

خۆتان پێ ڕانگیرێ کچێک نازانێ ڕێنووس بەکار بێنێ لە کاتێکدا ئەزانن ج.ا بووجەیەکی زۆری بۆ سیستەمی پەروەردە، میدیا، دەزگا و... تەرخان کردووە و بەکاوەخۆ سیاسەتی توانەوە پێش دەبات. ڕژیم 20 ساڵ کات و تێچووی داناوە تا ئەو کچە تووشی دۆڕان و گۆڕان بێت. مەکەن! بە شکان و بێڕێزی وەخۆ ناکەوێت.