mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile
mehabad şarekem

@mezdeka

هەموو ئێواران
مجێوری مزگەوت
بانگ بۆ تەنیایی خوا لێدەدات
دەزانی!؟

ID: 1590373093163270149

calendar_today09-11-2022 15:58:23

1,1K Tweet

776 Takipçi

411 Takip Edilen

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

خانەخوێ لە زێدی خۆی کێیە وەک ئێمە بێگانە لێرە کورد لەدایک دەبێ وڵات وڵاتی شێرانە #م_مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

با لە خوا پرسن گەر دین ئەمەیە گەپ و گەمەیە زیانی مەیە دینێک بەشی کورد بخاتە بن لیچ سەد جار گەورە بێ نامەوێ وە هیچ #مامۆستا_هەژار #KurdistanRepublic

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

وەرە بیکوشم دوو لیمۆی کاڵت وەرە بیمژم دوو لێوی ئاڵت وەرە هەناسە تێکهەڵقرچێنین وەرە خوای عەشق بەچۆکدابێنین دەڵێن ئەو خوایە وا لە ئاسمان ناهێڵێ بگەن مەعشووق بە عاشقان وەرە نیشتمان بە ماچ ئاوا کەین وەرە باوەشمان بە خاک ڕەنگین کەین مەزدەک ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

خەمەکانم ڕووبارێکن دەڕژێنە نێو دەریای دڵم بۆچی هاتی بۆچی ڕۆیشتی ئەوە بڕیار نەبوو گوڵم خەمەکانم هەتاوێکن پێدەکەنن بە گۆی زەوی دەدرەوشێن لەو دەڤەرە فەرقی نییە بڵیند و نەوی خەمەکانم ئەستێرەن و ترووسک ترووک بیرت دەکەن هێندە بەرزن نەوی نابن چاوەڕوان یادت دەکەن #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

واوەرە وا دانیشە بەرانبەرم لە شەڕی چاوەکانتدا من پێشمەرگەی کۆڵنەدەرم #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

دیسان نەورۆز هات شار بۆنی خوێنی گرتووە هەست بە نوێبوونەوە ناکەم دەزانی !؟ #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

شێرکۆ بێکەس . سەرسام مەبە ئەگەر بڵێم لای ئێمە ڕێوی شێرە چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە ! مشک ، پشیلە ڕاو ئەنێ داڵ ، بە ھەڵۆ پێیەکەنێ کوێر: چاوساغە ، چاوساغ: کوێرە ! #شێرکۆی_مەزن

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

من ئەو خۆرەم ئێوارەیەک کاتم شێوا تێپەر نەبووم مانگیش نەهات بۆ ئاسمانم وا چاولەڕێ ڕاوەستابووم من ئەو دەنگەم بەیانەیەک لە قووڕگێکدا داگیرسابووم نە گریان بوو نە پێکەنین بەس بێدەنگی دەورەی دابووم #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

هەینی بێ و ئێوارە بێ لە گەمارۆی یادتدا چۆن هەڵبکەم ؟ لەشکری خەمم هاتوون تۆڵەی نەبوونتم لێ دەکەن ئەی ئەوینی لە کات یاخی دڵ و دیدەم بیرت دەکەن ... #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

من ئەو دارەسووتاوەم لە قوونچکێکی لەشمدا سەرم‌هەڵدا هەستامەوە ٭٭٭ سەرلەنوێ خۆم ساز کرد ئازارم دیت بەڵام هیچکات نەچەمامەوە #مەزدەک_ئازاد

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

ئێوارە بوو ڕۆژی دابڕان جیاواز بووین تۆ لە من دابڕای منیش لە خۆم #mezdek_azad

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

زنجیرەی دەستان زنجیرەیەکی تورکییە کە لەوێدا بەفەرمی نەورۆز بە ئی خۆیان دەناسێنن یانی هێندە بێ پێشینەن ئەو چەتانە دەیانهەوێ بڵێن نەتەوەیەکی ڕەسەنین بە دزینی کلتووری کوردی 😂 بۆ شامارانیش ڤیدۆیان ساز کرد ئەویشیان بە نێوی خۆیان تۆمار کرد ئاخ دەستهەڵات لەکوێی 😐

mehabad şarekem (@mezdeka) 's Twitter Profile Photo

ئەمن یارێکم دەوێ مەهابادی بێ ژیکەڵە و جوان بێ ناسکیش بێ😍 دەسماڵی هەوری بێ 😍