Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profileg
Adil Ali

@AAil4340

‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏‏ئەو باخەوانەی ناگرێ قەدری گوڵ
عەمری نەمێنێ وبچێ تە ژێر گڵ

ID:778274714636709888

linkhttps://t.me/wardilam calendar_today20-09-2016 16:48:46

265,5K Tweets

39,1K Followers

31,3K Following

Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

جەژنتان پیرۆز

ئەی ئەوکەسەی کەئاشنامی دورگری لێم
جەژنت پیرۆزبەڕۆحو دڵ بەتۆ ئەڵێم

ئەڵێم تەمەن گەلێ کورتەباپێت بڵێم
جەژنت پیرۆز ڕەنگەدواجاربێ پێت بڵێم

ئەی ئەوکەسەی چاوت لەسەرئەم دێڕەیە
جەژنت پیرۆز دونیایەک پێچ ودەورەیە

نەکاخونچەم بەیەک جاری هەڵبوەرێ
جەژنت پیرۆزدڵم ئەوەی لەتۆئەوێ

جەژنتان پیرۆز ئەی ئەوکەسەی کەئاشنامی دورگری لێم جەژنت پیرۆزبەڕۆحو دڵ بەتۆ ئەڵێم ئەڵێم تەمەن گەلێ کورتەباپێت بڵێم جەژنت پیرۆز ڕەنگەدواجاربێ پێت بڵێم ئەی ئەوکەسەی چاوت لەسەرئەم دێڕەیە جەژنت پیرۆز دونیایەک پێچ ودەورەیە نەکاخونچەم بەیەک جاری هەڵبوەرێ جەژنت پیرۆزدڵم ئەوەی لەتۆئەوێ
account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئەترسم ژیان وا بەردەوامبێ
بۆ سیمای سپیم کەس نەوەستابێ

ئەم گوڵەی کەوا لەنێو دەستمایە
دەستێ لێم نەگرێ لەبۆ دەستمایە

لەئەم شەقامە زۆر سارد و سڕه
گوڵم هەڵوەرێ بەم حاڵە شڕە

هەرچاوەڕێ بم هەرچاو لەڕێبم
مەستی خەیاڵی هیوایە کوێربم

نەگەم بەبزەی شیرینی دڵم
خەونم هەڵوەرێ وەک خونچەی گوڵم

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

تۆچوزانی هەموڕۆژێ سەدجارئەمرم
ڕۆح دەرناچێ سەبری ڕۆح پڕوکێن ئەگرم

تۆچوزانی شکانی دڵ قرچەی چەنێ بەئازارە
شکۆشکان چەندێ سەختەچەن بەژانە

تۆچوزانی لەئاسمانەوەئەڕوانی خەبەرچیە
حاڵی دەردەداری من کەئەبینی چیم لەچیە

تۆچوزانی ژینی تفتوتاڵوبارگرانی چیە
ئێستازانیم کەتۆتێری ئاگات لەبرسینیە

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ

تۆچوزانی سکی برسی واتای چیە
خەوزڕوای ژوورێکی تارمانای چیە
تۆچوزانی خۆڕاگری لای تۆچیە
هەرئەزانی سفرەیەکی خاڵی چییە
تۆچوزانی ئاهێکی ساردئێشی چییە
نەتبیستووە نەتبینیووە فرمێسکی ناچاری چییە
تۆ چوزانی ڕەنگی زەردم بۆبەهارێکی نییە
ئاشی نەزان کەی ئەزانێ بۆچی باراشی نیە

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

‌ئاگاتان لەهەژاربێ

مـاندوو کەسێکـە شەو بـەخەبـەربـێ
سەر لەسەرینکـاو دوو دیدەی نەنـوێ

حەسرەتـی ڕۆژی لای شەوگـار دانـێ
بەدەست خەمەوە جۆشیش دامابـێ

خـەو نـەچێـتـە ناو چاوانی گـەشـی
شەکـەت ئـەوەیـە خەو نەدا بـەشـی

دوو چـاوی بـگـڕێ شەو تـابەیـان دێ
خـەیـاڵـی سەرشـێت لـەگەڵـی دابـێ

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ

ئەوکاتەی وڵات ئەبێ بەوێرانە
عاقڵ ئەبێ بەشێت ودێوانە

پارویەنان ئەبێ بەسک بۆ جەژنانە
خەم وەک خۆرە ئەدا لەدڵ کەپڕژانە

پێشمەرگەیەک چۆک دائەدا بۆیەک عانە
دایکێ فرمێسکی نایەتەخوار لەبەرتانە

باوکێ جۆش داماوە لەبەردەم ژینێ کەژانە
سەرداری وڵات لێمان ئەبێ بەبێ بێگانە

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ
ئەی ئەوکەسەی مێژو نوسی
شەرمەزاربی گەر هەقیقەت باش نەنوسی
نەڵێی ڕۆژگارێ بو برسێتی بو
بەدەست زوحاکی سەرکورسی
شەمەزاربی گەر نەنوسی حاشا لەچوارقاچی کورسی
ئای نیشتمان دەسڕی سواڵت چین چین دانا
هیچ گوێت نەدا کێ نەزانەو کێیە دانا
ئەی ئەم ئێستا داد بۆکێ بەرم لای کام زانا

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ
توخوا ئێمە برسیمانە
ئەم کوڕوزانەوەی تۆ بخەمەکام
دێڕە شیعری شەرمەزارم
لەکام پەڕەی مێژودا جێگەی بکەمەوە
ئەم وشانە بۆ ئەوەندە ئازار بەدڵ ئەگەیەنێ
بۆبڕستی شەوی سەردارێ ناشێوێنێ
نەوەک دیدە چاوی دڵیش ئەگرێنێ
من نیشتمان وەک سەرابێ ئەبینیم
قەت تونێتی و برسێتی من ناشکێنێ

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ

چاوێ وێنەی بەرق نەگەڕێ بۆتۆ
یاخوا ئەو چاوە هەر زوو کوێر بێ تۆ

دڵێ وەک مەنجەڵ بۆت کەف و کوڵ نەکا
یاخوا ئەو دڵە خۆشی قەت نەکا

پێیەک بەرەو ڕووی تۆ هەنگاو نەنێ
یاخوا ئەو پێیە هێزێکی نەبێ

دەستێك نووقاوبێ و بۆتۆ نەبەخشێ
یاخوا ئەو دەستە دەستگیری نەبێ

Adil Hama Ali

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

بۆهەڵەبجە
زامی ئێوە هەموساڵێ ئەکولێتەوە
لەشانزەی سێ زۆرناحاڵی ئەیڵێتەوە
ئێش هەرئێشەو لەجێگەی خۆی نەجوڵاوە
سیوشەش ساڵە بەردلەسەربەردێ نەنراوە
بۆ پاروی چەورناوت وەک بوک لێنراوە
تارای سپی سەرت زۆردەمێکە فرۆشراوە
ئیشیان پێت بێ ئەتخەنەسەر ئەو دووچاوە
کەئیش نەماوە ناوت ئەدەن بەدەم باوە

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگاتان لەهەژاربێ

چـاکەیـە بـکەو بیـدەرە دەم ئـاو
سەدساڵ تێپەڕێ دێتە ڕێت بەنـاو

مەپرسە لەوەی خۆی خەریک ئەکـا
لەدەست نووقاوی عومر کورتـەکـا

چرووک بـی و ڕەزیـل زەرە بـۆ دیـن
سەلامەت نـابێ بـاخی بێ پـەژیـن

سەربەرز کەسێکە کەزۆر ئەبەخشێ
وەک گوڵ لەدڵدا بێ حەد ئەنەخشێ

Adil Hama Ali

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

ئاگات لەهەژاربێ

لەنیگای قوڵیان بنواڕن

لەڕۆحی شەکەتیان تێبگەن

دەست ئاوەڵاکەن بزانن

هەگبەی ئەوانە زۆربەتاڵە

دڵیان پڕە لەناسۆری

لەئێشو دەردەسەری

ژینی ئەوان زۆر دژوارە

یەک جار نییەو هەزاربارە

وەرن ببین بەبزەی لێو

پەپولە ئاسا میهرەبان

بەسۆزی دڵی بریان

دوریانخەین لەئێش وژان

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo


صـەبـر مـنی کـرد بـەشاخی وەستـاو

بـەدووری خستـم لـەکـۆڕی مـاستـاو

صـەبــر مـنـی‌ کـرد بــەچـرا بــۆ ڕێ

ڕێگەی ڕاستـم گرت دوور لـەتـولـەڕێ

صـەبـر نـیـعمـەتـی پـێ عەطـا كـردم

خـۆشـەویستی خوای لاشـیرین کـردم

صـەبـر ڕەفیقی زۆر پـێشکەش کـردم

زۆر شـەوی تـاری پــێ ڕۆشـن کــردم

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo


چیـت لا خەیـاڵ بوو لای خوا بـەتاڵـە

قوودەرتی اللە بـۆ گشت کار زاڵـە

ئـاشی ئـەم دونیـا هەرخوا ئەیگێـڕێ

مـەترسە لـەوەی ئـیـنس چی ئەڵـێ

خوا ئـیرادەی بـوو کن فـەیەکوونـە

لە ٲرض وئاسمان هـەمووی زەبوونـە

یـەقینت واوێ تـەکـبـیـر لای ئـەوە

وویـستــی خوا نـەبــێ خـەیـاڵـەو خـەوە

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo


کێ زەمی کـێی کـرد لـەپـاڵـی تـۆدا
زەمی تـۆش ئـەکـا لەنـاو کۆمەڵـدا

کێ توانجی گرتە هاوڕێی قـەدیـمی
دەم نەوەستـاوە وەک نـەدی وبـدی

کێ هـاوکوف نـەبوو بەڕەفیق نـابـێ
کەتەنگانەت بوو دەست بارت نـابـێ

کێ دەمی کووتی لەگشت سوعـالـێ
وەکــو مـەلـی تـار ڕەفـیـقـی نـابــێ

Adil Hama Ali

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

سلێمانی

جێگای سەد هەزار یـادگاری

ئەی شاری پـڕ لەعـەشق وجوانی

بـووکی جوانی کوردەواری

لەخۆشەویستیدا وەک یاری

شارەکـەی مـەولەوی ونـالی

بـۆ دڵ وەک کۆنە هەواری

بـێشک بەوێنـەی گوڵ دیـاری

چۆن لەووشەی مـن ئـاڵاوی

خۆشم ئەوێی وەک دارە دارەی مـناڵی

بـچمە هەرجێ هەر دێمەوە بۆسلێمانی

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

‌سـەد دۆستم هەبـێ هێشتـا لام کەمـە
تـاقە یەک دوژمن هەر دەردو خـەمـە

کام دۆستـەم بـڕوواو لـێم کا مـاڵـئـاوا
خـەیـاڵـی سـەرم بـۆلای ئـەو ئـەڕووا

مـن هـیچ دۆستـێکـم لـەلا کەم نـییـە
کێ دۆستی نـەبوو دڵ خۆشی نـییـە

دۆستم گوێ بگرە بەدڵ بـۆت ئەدوێـم
دەست بەدوعاوە شەو بۆت ئـەگـەڕێم

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

@zanaasma2 هەموو ڕۆژێ دونیای ئێمە سەراو لێژە
هەستی جوانمان وونەو نییە و گـێژە

وەکو بڵێی داخ و ژان و ئێش لەپـێـشە
واچاوەڕێین شێـرێ دەرچێ لەئەم بێشە

هەموو ڕۆژی بەم دەردەوە خووم گرتووە
چاوە چاومە چاوم لەم چوارلا کـردووە

دڵ و گیان و چاوم یەک یەقینی هەڵگرتووە
ئۆخەی کوردم کوردستانم خۆش ویستووە

@zanaasma2 هەموو ڕۆژێ دونیای ئێمە سەراو لێژە هەستی جوانمان وونەو نییە و گـێژە وەکو بڵێی داخ و ژان و ئێش لەپـێـشە واچاوەڕێین شێـرێ دەرچێ لەئەم بێشە هەموو ڕۆژی بەم دەردەوە خووم گرتووە چاوە چاومە چاوم لەم چوارلا کـردووە دڵ و گیان و چاوم یەک یەقینی هەڵگرتووە ئۆخەی کوردم کوردستانم خۆش ویستووە
account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo

من ئـەمەوێ

وەک وباران نـم نـم بـڕژێـمە دڵـتـەوە

ئـاوێـتـەتبم خوێن هـێنەری نـاو دڵـتبم

مانگی ئـاسمانی شەوتبـم

ئـەستـێرەی گـەشی وەرزتـبم

وەفای عومری تـێـپەڕتبـم

بـزەی شیـرینی لەبـتبم

سرود خوێنی نـاو خەوتـبم

قوربـانی وەفای ژینـتبم

قەزای سەفەری دورتبم

خۆزگەو خەونمە لەگەڵتبم

account_circle
Adil Ali(@AAil4340) 's Twitter Profile Photo


تـێـپـەڕی ڕۆژانـی زوو

وەک گـۆچان چەمامەوە

مـلـی ڕێـگەی نـاچاریم گـرت

وێـنـە مۆم تـوامـەوە

تـەمەن ڕۆیی چـوو لـەدەستـم

بـەئـێشی تـلامـەوە

تـێـپـەڕی زوو تـێـپـەڕی

کـەم کـەس دێ بـەلامـەوە

وەک داری پـیـری چـەنـد ساڵـەم

نـەما گـەڵام نـەمـا بـەرم

حـازربـووم بـۆ بـڕانـەوە

‌ تـێـپـەڕی ڕۆژانـی زوو وەک گـۆچان چەمامەوە مـلـی ڕێـگەی نـاچاریم گـرت وێـنـە مۆم تـوامـەوە تـەمەن ڕۆیی چـوو لـەدەستـم بـەئـێشی تـلامـەوە تـێـپـەڕی زوو تـێـپـەڕی کـەم کـەس دێ بـەلامـەوە وەک داری پـیـری چـەنـد ساڵـەم نـەما گـەڵام نـەمـا بـەرم حـازربـووم بـۆ بـڕانـەوە
account_circle